Enes Kaplan
23 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چالاکی خستنی ١١ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لە ناوچەی کانی ئاشتی باکووری سووریا راگەیاند.
لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە کە تیایدا هاتووە "هیچ رێگەیەک بە تێپەڕینی تیرۆریستان نادرێت! ئەمجارەش هەوڵێکی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچەی کانی ئاشتی لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆی تورکیا رێگری لێکرا و لە ئۆپەراسیۆنێکدا، ١١ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لە چالاکی خران".