Sarp Özer
30 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆسەر ئامانجەکانی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە لە ناوچەکانی قەندیل، گارا، خواکورک و زاپ راگەیاند.
لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە شێوەیەکی کاریگەر بەردەوامن.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"لەڕێی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییەوە نزیکەی ٤٠ ئامانجی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە خاپوور کران کە بریتیبوون لە حەشارگە و عەمباری چەک و تەقەمەنی، لەم رێگەیەشەوە گورزێکی کوشندە لە رێکخراوی تیرۆرستی وەشێندرا. هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە پێناو ئاسایشی وڵات و گەلەکەمان تا لە ناوبردنی دوایین تیرۆرست لە ئۆپەراسیۆن بەردەوام دەبێت".