Ali Rıza Akkır
30 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2021
موغڵا- AA
ھەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی شارۆچکەی ماڕماریس-ی سەر بە پارێزگای موغڵا بەردەوامن.
ئاگرەکە دوێنێ لە دارستانێکدا کەوتەوە و بەھۆی کاریگەری باوە بەخێرایی بڵاوبووەوە، بەدرێژایی شەو تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لەڕێی زەمینییەوە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان دا.
لەگەڵ یەکەم گزنگی بەیانیشدا دووبارە ھەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لەڕێی ئاسمانییەوە دەستیپێکردەوە و ژمارەیەکی زۆر ھێلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە لە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
تا ئێستاش یەک کەس گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەک خانوو و ھۆتێلیش چۆڵ کراون.