Zehra Aydın Turapoğlu
30 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٦١ ھەزار و ١٩٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٢ ھەزار و ١٦١ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٦٠ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
خشتەی رۆژانەی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە تورکیا، لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid19.saglik.gov.tr"ـەوە بڵاوکرایەوە.
بەپێی خشتەکە، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٦١ ھەزار و ١٩٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٢ ھەزار و ١٦١ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٦٠ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و پێنج ھەزار و ٤٦٣ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەروو ١٨ ساڵەوەیە و دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە لەسەدا ٦٥،٢٤ـە و ئەوانەی دۆزی دووەمیان وەرگرتووە لەسەدا ٤١،٨٤ـە.
له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، له چوارچێوهی بهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، كۆی گشتی يەك مليۆن و ٣٣٦ ههزار و ٧٢٤ دۆز ڤاكسین له شێوهی دۆزی یهكهم، دووهم و سێیهم بهكارهێنراوه.
لە تورکیا تا ئەمڕۆ ٤٠ ملیۆن و ٤٩١ ھەزار و ٩٣١ دۆزی یەکەم، ٢٥ ملیۆن و ٩٧٠ ھەزار و ٢٦٨ دۆزی دووەم، چوار ملیۆن و ٤١٨ ھەزار و ٦٦٣ هەزار و ٨٩٦ دۆزی سێیەم و کۆی گشتی ٧١ ملیۆن و ٩٦ ھەزار و ٩٥ دۆز ڤاکسین وەرگیراوە.