Ali Rıza Akkır
30 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2021
موغڵا - AA
دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە له ئاگرەکەی شارۆچکەی مارماریس سەربە پارێزگای موغڵا، لەلایەن داواکاری گشتیی مارماریسەوە راگەیەندرا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی داواکاری گشتییەوە بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بەو ئاگرەی کە کاتژمێر ١٣:١٥ی ئەمرۆ پێنجشەممە لە ناوچەی ئارموتئاڵانی سەر بە شارۆچکەی مارماریس کەوتووەتهوە، "دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماریی مارماریسەوە دەست پێکراوە، بە وردی لێکۆلینەوە لە تەواوی رەھەندەکانی كهوتنهوهی ئاگرەکە دەکرێت".