Hamdi Çelikbaş
07 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەوەی خستووەتەڕوو کە هێزەکانی کۆماندۆ تیرۆریستێکی یەپەگە/پەکەکەیان لە شارۆچکەی گرێ سپی بە برینداری دەستگیر کردووە کە لە ئامادەکاریدا بووە بۆ ئەنجامدانی کردەیەکی خۆکوژی.
باس لەوەیش کراوە کە لە کۆڵەپشتی تیرۆریستەکەدا، بۆمبێکی تەوقیتکراو دەستی بەسەردا گیراوە و دواتر لەلایەن تیمی پسپۆڕی تەقەمەنییەوە لەناوبراوە.