Mazın Asad
18 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2017
لە شەقامی تایمز سکوێر لە نیویۆرک ئۆتۆمبێلێک ژمارەیەک خەڵک دەکاتە ئامانج و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ھاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و ١٢ی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژە بەوە دەکرێت رووداوەکە بەھۆی ئەگەری رووداوی ھاتوچۆ لە ٤٥مین کۆڵان و شەقامی برۆدوای بووبێت.
دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر لە ئامبولانس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و کارمەندانی تەندروستیش چارەسەری سەرەتاییان بۆ برینداران کرد.
ھێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و ھەندێک لە کۆڵانەکانی نزیک لە شوێنی رووداوەکەش بە رووی ھاتوچۆدا داخرا.