İslam Doğru,Ramal Abdullah Mahmood
15 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2019
نیویۆرك – AA
له ٧٣ه‌مین ساڵڕۆژی له دایكبوونی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له نیویۆرك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕدرا له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی ناوبراو به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران كه له مه‌كسیكه‌وه دێنه ئه‌و وڵاته.
خۆپیشانده‌ران به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی منداڵان له باوانیان و ده‌ستگیركردنیان كه به نایاسایی له مه‌كسیكه‌وه كۆچیان كردووه بۆ ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م تاوه‌ر و هۆتێلی نێوده‌وڵه‌تی تره‌مپ له ناوچه‌ی مانهاتن له نیویۆرك گردبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌ران چه‌ندین دروشمی وه‌ك "سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران تاوانه"، "له كاتێكدا تره‌مپ یادی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ده‌كاته‌وه، منداڵان دوور له باوانیان ساڵڕۆژی له‌دایكبوونیان به‌سه‌رده‌به‌ن"، "منداڵان به ده‌ستگیركراوی ده‌مرن"، " منداڵان له ساڵڕۆژی له‌دایكبوونیاندا له قهفهسهكاندان"، "نا بۆ قه‌فه‌سه‌كان" به‌رزكرده‌وه.
به‌شێك له خۆپیشانده‌رانیش وێنه‌ی راستی ئه‌و منداڵانه‌یان به‌رز كرده‌ه‌وه كه له پشت تێلدڕووهكانهوه بوون و له سه‌ر سنوور له كه‌سوكاریان جیاكرابوونه‌وه.