Mohamad Misto,Adham Kako,Abdullah Shukur
15 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەوڵەتی سعوودیە بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سامر سەبهان سەردانی ئەو ناوچانەی کرد کە رێکخراوی تیرۆرییستی یەپەگە/پەکەکە لە سووریا داگیری کردوون و لەگەڵ چەند ھۆزێکی عەرەبی ناوچەکە کۆبووەوە و داوای لێکردن کە پشتیوانی لە رێکخراوی تیرۆریستی (یەپەگە/پەکەکە) بکەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی خۆجێی وەرگیراون، سەبهان لەگەڵ نێردەی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ویلیام رۆباک سەردانی ئەو ناوچانەی کرد کە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە داگیری کردوون.
سەبهان لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە رۆژھەڵاتی پارێزگای دێرازۆر لەگەڵ نوێنەرانی ھۆزە عەرەبەکانی ناوچەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڵێنی ھاوکاریکردنی بە ھۆزە عەرەبەکان داوە لە بەرامبەر بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و لە بەرامبەردا داوای پشتیوانیکردنی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکەی کردووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشدا کە سەبهان ھۆشداری داوەتە ھۆزە عەرەبەکان لەبارەی نزیک نەبوونەوەی تورکیا و قەتەر.
ئەو وەزیرەی سعوودیە پێشتریش سەردانی ناوچەکانی ژێر داگیرکاری رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکەی لە سووریا کردبوو.