جيهان

نووسینگەی وەقفی هاوکاریە مرۆییەکانی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ IHH لە دیمەشق کرایەوە

Mücahit Türetken  | 02.10.2025 - نوێکردنەوە : 02.10.2025
نووسینگەی وەقفی هاوکاریە مرۆییەکانی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ IHH لە دیمەشق کرایەوە

Istanbul

دیمەشق - AA

لە ڕێوڕەسمێکدا نووسینگەی وەقفی هاوکاریە مرۆییەکانی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ (İHH) لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرایەوە.

پارێزگاری دیمەشق، ماهیر مروان لە گوتارێکیدا کە لە ڕێوڕەسمەکەدا پێشکەشی کرد، ئاماژەی بەوە کرد کردنەوەی نووسینگەکە پرۆسەیەکی کارگێڕی نییە، بەڵکو هەنگاوێکی گرنگە بۆ هاوکاری مرۆیی.

ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی وەقفی هاوکاریە مرۆییەکانی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ (İHH)، یەعقوب ئیشک لە گوتاری کردنەوی نووینگەی وەقفەکەدا لە دیمەشق ڕایگەیاند: "وەک وەقفی هاوکاریە مرۆییەکانی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠١١ەوە نزیکەی یەک ملیار دۆلار هاوکاری مرۆییمان گەیاندووەتە ناوچەکە. ئەم ژمارەیە تەنها ئامارێک نییە، بەڵکو پشتیوانییەکی ڕوونە بۆ هیوای ئەم گەلە شکۆمەندە، کە چەندین سەدە چارەنووسی هاوبەشمان لەگەڵدا هەیە، سەرلەنوێ ببوژێتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın