توركيا, ئابووری

ھەزار و ٦٩٥ گەشتیار گەیشتنە موغلا

ھەزار و ٦٩٥ گەشتیار لەڕێگای کەشتیەکەوە گەیشتنە شارۆچکەی مارماریس سەربە پارێزگای موغلا باشووری ڕۆژئاوای تورکیا.

Sabri Kesen, Muhammet Torunlu  | 29.09.2025 - نوێکردنەوە : 30.09.2025
ھەزار و ٦٩٥ گەشتیار گەیشتنە موغلا

Muğla

موغلا ــ AA

کەشتی "Mariella Discover" کە ھەزار و ٦٩٥ گەشتیاری ھەڵگرتووە لە بەندەری شارۆچکەی مارماریس سەربە پارێزگای موغلا باشووری ڕۆژئاوای تورکیا، لەنگەری گرت.

ئەو کەشتییە درێژییەکەی ٢٦٥ مەترە و ئاڵای باھاماسی لەسەر ھەڵکراوە و پێشتر لە بەندەری کریتی یۆنانەوە بەڕێکەوتبوو.

دوای ئەوەی کەشتییەکە گەیشتە بەندەرەکە، گەشتیارەکان سەردانی ناوچە مێژوویی و گەشتیارییەکانی ناوچەکەیان کرد، وەک بازاڕی مارماریس و قەڵای مارماریس

چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، کەشتییەکە بەرەو بەندەری ئالانیا سەربە پارێزگای ئەنتاڵیا باشووری تورکیا، بەڕێبکەوێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın