Bayram Altuğ
02 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2022
جنێڤ – AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، به‌هۆی جه‌نگی رووسیا و ئۆكرایناوه ٦٦٠ هه‌زار هاووڵاتیی ئۆكراینی چوونه‌ته وڵاتانی هاوسێ.
گوته‌بێژی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، شابیا مانتو له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی ژیانی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیی ئۆكراینا.
شابیا مانتو به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌م شه‌ش رۆژه‌ی دواییدا نزیكه‌ی ٦٦٠ هه‌زار ئۆكراینی چوونه‌ته وڵاتانی هاوسێ، گوتی: "به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كۆچبه‌ران به‌و خێرایییه له‌وانه‌یه ببێته گه‌وره‌ترین قه‌یرانی كۆچبه‌ران له ئه‌ورووپا له‌م سه‌ده‌یه‌دا. زۆربه‌ی كۆچبه‌ران روویان له پۆڵه‌ندا، هه‌نگاریا، مۆڵدۆڤا، رۆمانیا و سلۆڤاكیا كردووه".
ناوبراو جه‌ختی له هه‌وڵه‌كانیان كرده‌وه بۆ گه‌یاندنی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به كۆچبه‌ران و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاتانی هاوسێ به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو ده‌روازه‌كانیان به رووی كۆچبه‌راندا كردووه‌ته‌وه.
لەلایەن خۆیەوە گوته‌بێژی كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، لیز ترۆسێڵ رایگه‌یاند كه له ٢٤ی شوباته‌وه تا نیوه‌شه‌وی رابردوو لانیكه‌م ١٣٦ مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ١٣یان منداڵ بوون و ٤٠٠ مه‌ده‌نی دیكه‌یش برینداربوون كه ٢٦یان منداڵن.