جيهان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عەبدوڵڵای دووەم

- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوا پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

Zana Natık Kerem  | 23.06.2021 - نوێکردنەوە : 25.06.2021
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عەبدوڵڵای دووەم

Arbil

ھەولێر ــ AA

ئەمڕۆ چوارشەممە، شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم لە کۆشکی حوسێنییە لە عەممان پایتەختی ئەو وڵاتە پێشوازی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کرد و کۆبوونەوە.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی ئوردن بڵاویکردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ کراوە و لەوباریەوە عەبدوڵڵای دووەم و نێچیرڤان بارزانی پەرۆشی خۆیان نیشانداوە بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا لە سەرجەم بوارەکاندا.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە سەبارەت بە پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆ کراوە و شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم پاڵپشتی خۆی بۆ عێراق دووپاتکردووەتەوە و رایگەیاندووە کە گرنگە ھەوڵەکانی ھەرێمی و نێودەوڵەتی لە شەڕی دژبە تیرۆر چڕتر بکرێتەوە، ئەوەیش بە ئامانجی پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیھان.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەی نێوان عەبدوڵڵای دووەم و نێچیرڤان بارزانی-دا، باس لە لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە بە تایبەتیش لە لایەنی ئابووری.

راشیگەیاندووە کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ستایشی رۆڵی ئوردنی بەسەرکردایەتی شا عەبدوڵڵای دووەم کردووە لەوەی بەردەوام پاڵپشتیی لە ھەرێمی کوردستان دەکات، ھەروەھا ئامادەیی ھەرێمی کوردستانی نیشانداوە بۆ پتەوترکردنی ئاسۆی ھاریکارییەکان لەگەڵ ئوردن لە سەرجەم بوارەکاندا .

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گەیشتە عەممان پایتەختی ئوردن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın