Murat Paksoy
09 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2020
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی "سێیه‌مین كۆنفرانسی پلاتفۆڕمی قودس" كرد كه له‌ژێر ناونیشانی "به‌ره‌و ستراتیجییەتێكی كاریگه‌ر بۆ كۆتاییهێنان به داگیركارییه‌كانی ئیسرائیل" له كوالالامپوری پایته‌ختی مالیزیا رێكخرا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له نامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به‌ستنی ئه‌م كۆنفڕانسه له‌م دۆخه‌ی ئێستادا هه‌نگاوێكی گرنگ و ماناداره و هیواشی خواست ئه‌نجامێكی باش بدات به ده‌سته‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا نووسیویه‌تی "به‌ناو "پلانی سه‌ده" كه له‌ئێستادا بووه‌ته رۆژه‌ڤی جیهان و تیایدا شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناسێندراوه، ته‌نها خه‌یاڵێكه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه و هه‌رگیز رێگه به هاتنه‌دی وه‌ها خه‌یاڵێك ناده‌ین. داننانێین به وه‌ها پلانێكدا كه به‌ته‌واوی فه‌ڵه‌ستین ده‌سڕێته‌وه، خاكه‌كه‌ی داگیر ده‌كات و ده‌ست به‌سه‌ر شاری قودسدا ده‌گرێت. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م پلانه قبوڵ ناكه‌ین كه له رووكه‌شدا دروستكردنی دوو ده‌وڵه‌ت په‌سه‌ند ده‌كات، به‌ڵام له‌ژێر پارێزگاری ئه‌مریكادا شه‌رعییه‌ت ده‌دات به داگیركارییه‌كانی ئیسرائیل. فه‌ڵه‌ستین ساڵانێكه رووبه‌ڕووی داگیركاری و كاولكاری بووه‌ته‌وه و ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بووه‌ته خاوه‌نی ئه‌م سنوورانه‌ی ئێستای. ئاسته‌مه توركیا له‌به‌رامبه‌ر داگیركردنی قودس بێده‌نگ بێت و خوشك و برا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌م خه‌باته‌دا ته‌نها جێبهێڵێت. ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه‌ش ئه‌وه دووپات بكه‌مه‌وه كه قودس هێڵی سوورمانه. گرنگترین به‌رپرسیاری ئێمه‌ی وڵاتانی موسڵمان له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا ئه‌وه‌یه تایبه‌تمه‌ندی مزگه‌وتی ئه‌قسا بپارێزین، خاوه‌نداری له شاری قودس و به‌رگری له مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ڵوێستی وڵاتانی موسڵمان له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌دا كه به‌مانای سه‌ره‌تای قۆناغێكی كاریگه‌ر بۆ كۆی جیهان و به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێت، مایه‌ی نیگه‌رانییه".