قودس.. پرسی لکاندنی چەند بەشێکی كهناری رۆژئاوا بە ئیسرائیل
- سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو: "دەستمان بە نەخشەکێشان کردووە بۆ لكاندنی چەند بەشێکی كهناری رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە".
Quds
قودس - AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگەیاند کە لەچوارچێوەی بەناو پلانی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە "گرێبەستی سەدە" ناسراوە، تیمێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی دەستیان بە نەخشەکێشان کردووە بۆ لكاندنی چەند بەشێکی كهناری رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت بڵاویکردەوە، بێنیامین ناتانیاهو گوتوویەتی "دەستمانکردووە بە نەخشەکێشان بۆ ئەو زەویانەی فەڵەستین کە دەبنە بەشێک لە ئیسرائیل، ئەو کارەش زۆر ناخایەنێت و لەمیانی چەند هەفتەی داهاتوودا تەواو دەبێت".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو لەمیانی گوتارێکدا لە جوولەکەنشینی "مەعالییە ئەدومیم" رۆژهەڵاتی قودس ئەوەشی گوتووە "بەپێی ئەوەی لە پلانەکەی ئەمریکادا دیاریکراوە، دەستمان بە دانانی نەخشەکان، کردووە".
بێنیامین ناتانیاهو راشیگەیاندووە کە دوای تەواوکردنی نەخشەکان، سەروەری ئیسرائیل بەسەر ئەو زەویانەی فەڵەستین-دا دەسەپێنن کە دەکەونە چوارچێوەی نەخشەکانەوە لەوانەش یهكهكانی نیشتهجێبوونی جوولهكه له كهناری رۆژئاوا و تەواوی دۆڵی ئوردن و گوتیشی: "بەبێ یهكهكانی نیشتهجێبوونی جوولهكه لە کەناری رۆژئاوا، نیشتمانی ئیسرائیل بوونی نابێت، ئەو یەکانە وەک ناسنامە و کولتووری ئیسرائیل دەمێننەوە".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو هێرشیکردە سەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما لەوەی فشاری زۆری کردبووە سەر حکوومەتی ئیسرائیل و گوتی: "لەبەر ئەوەیە تا ئێستا، دوژمنامان هەوڵدەدەن لە نیشتمانی خۆماندا دەرمان بکەن، بەڵام سەرکەوتوونابن بۆ هەتاهەتا لێرە دەمێنینەوە".
لە ٢٨ی مانگی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو سازیکردبوو، بەشێوەیەکی تاکلایەنە، بەناو پلانی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە "گرێبەستی سەدە" ناودهبرێت بۆ رای گشتیی ئاشکراکرد.
دۆناڵد ترەمپ تیشکی خستەسەر ئەوەی، پلانەکەی لە ٨٠ لاپەڕە پێکھاتووە و جەختی لەوەکردەوە کە ماددەی زۆر بە نرخ لەخۆدەگرێت بۆ ئیسرائیل و لایەنی فەڵەستین-یش.
سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای گوتەکانیدا، ئاماژەی بەوەکرد کە لە پلانی ئاشتی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا، شاری قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵ دەکرێت و جەختی لەوەشکردهوه کە پلانەکە دوایین دەرفەتە بۆ فەڵەستینییەکان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن