Ramal Abdullah Mahmood
07 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2017
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بینیامین ناتانیاهو رایگەیاند کە بەتەواوی پشتگیری بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵدر ترەمپ دەکەن بۆ کردنە ئامانجی بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا.
لەمبارەیەوە ناتانیاهو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە: "سەرۆک ترەمپ پەیامێکی زۆر روون و بەهێزی نارد بە گوفتار و بەکردار لە وەڵامی بەکارهێنان و وەشاندنی چەکی کیمیاویی و نەبوونی لێبوردەیی. ئیسرائیل بە تەواوی پشتگیری ئەم بڕیارەی سەرۆک ترەمپ دەکات و هیوادارین ئەو پەیامە تەنها لە وەڵامی کردە ترسناکەکانی رژێمی ئەسەد نەبێت و هەرەوەها لە تاران، پیۆنگیانگ (پایتەختی کۆریای باکوور) و شوێنی دیکەی هاوشێوە رەنگ بداتەوە".