Ömer Tuğrul Çam
24 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2022
بڕۆکسل - AA
ناتۆ رایگەیاند کە فڕۆکە و کەشتی جەنگیی دیکە، رەوانەی وڵاتانی هاوپەیمانی دەکات لە خۆرهەڵاتی ئەورووپا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ناتۆوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە فڕۆکە و کەشتی جەنگیی زیادە رەوانەی وڵاتانی هاوپەیمان دەکرێت لە خۆرهەلاتی ئەورووپا و هێزەکانیان لە ئامادە باشیدان.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە لە کاتێکدا رووسیا لەناو ئۆکراینا و دەورووبەریدا کۆکردنەوەی هێزی زیاد کردووە، پەیمانەکە بەرگریی زیادی کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ناتۆ، وڵاتانی ناتۆ کەشتیگەلێک رەوانەی دانمارک و دەریای باڵتیک دەکەن و چوار فڕۆکەی F-16 رەوانەی لیتوانیا دەکەن بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە هێزی ئاسمانیی ناتۆ لە ناوچەکە.
ئیسپانیا پلانی هەیە فڕۆکەی جەنگیی رەوانەی بولگاریا بکات، ناتۆ کەشتی جەنگیی رەوانە دەکات بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە هێزە دەریاییەکان.
لە کاتێکدا فەڕەنسا ئاماژە بەوە دەکات کە ئامادەیە سەرباز رەوانەی رۆمانیا بکات کە لەژێر فەرماندەیی ناتۆدا بێت، هۆڵەندا باس لەوە دەکات کە تا مانگی نیسان دوو فڕۆکەی F-35 رەوانەی بولگاریا دەکات، لەگەڵ کەشتییەک و یەکەی وشکانیی.
لە راگەیەندراوەکەی ناتۆدا، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەمریکا لەو بەشەی تیایدا هاوپەیمانە بە ئاشکرا باسی لەوە کردووە کە پلانی زیادکردنی هەژموونی سەربازیی هەیە.
دوای ئەوەی رووسیا لە ساڵی ٢٠١٤دا بە نایاسایی کریمیای ئۆکراینای لکاند بە خاکی وڵاتەکەیەوە، ناتۆ بە چوار گرووپی جەنگیی فرەنەتەوە لە ئیستۆنیا، لاتڤیا، لیتوانیا و پۆڵەندا هەژموونی خۆی زیاد کرد.