Turgut Alp Boyraz,Rewa Mahmut Hasan
10 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2017
قودس - AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپای بە دووڕووی تۆمەتبار کرد کە رەخنەیان لە بڕیارەکەی ترمپ گرتبوو لەسەر ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل.
بەر لە سەردانی بۆ بڕۆکسل و پاریس، ناتانیاهو کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و گوتی: "هاوشانی رێزگرتن لە ئەورووپا، بەڵام هیچ ئامادەنیم قبووڵی دووڕوویەکەیان بکەم. (لە ئەورووپا)وە ئەوانەی رەخنە لە بڕیارە مێژوویەکەی ترەمپ دەگرن، هەمان شتم لێنەبیستن کاتێک مووشەک هەڵدەدرێتە سەر ئیسرائیل و دژ بە ئیسرائیل ئاژاوەگێری مەترسیدار لە ئارادا دەبن".
بنیامین ناتانیاهو ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دووڕووییە قبووڵ ناکات و ئاماژەی بەوەش دا لە میانی سەردانەکەیدا، بە بێ ترس راستییەکانی دەرباری ئیسرائیل پێشکەش بە لایەنی بەرامبەر دەکات.
فەڕەنسا و یەکێتیی ئەورووپا دژ بەو بڕیارەی ترەمپ وەستاونەتەوە کە قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساندووە.
لە سەردانەکەیدا بۆ پاریس بڕیارە ناتانیاهو چاوی بکەوێت بە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن و پاشان لە بەلجیکا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا چاویان بەیەک دەکەوێت.
چەند رۆژێک لەمەوبەر، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڕیاری ژمارەی ٤٧٨ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٨٠ کە دانی بە راگەیاندنی قودسی رۆژهەڵات وەک پایتەختی ئیسرائیل دا نەنا، پێشێل کرد و قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و گوتی: "کاتی ئەوە هاتووە بە فەرمی دان بە قودس دابنێین وەک پایتەختی ئیسرائیل".
هەروەها ترەمپ راگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی راسپاردووە بۆ دەستکردن بە ئامادەکارییەکانی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە شاری تەلئەبیبەوە بۆ قودس.
ئیسرائیل لە پێنجی حوزەیرانی ١٩٦٧ەوە قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکردووە. لە ساڵی ١٩٨٠وە تاکلایەنە بەشی رۆژهەڵات و رۆژئاوای شارەکەی وەک "پایتەختی یەکگرتوو" راگەیاندبوو.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە پەسەندکردنی بڕیاری ژمارە ٤٧٨ لە ساڵی ١٩٨٠ راگەیاندنی قودسی بە پایتەختی ئسرائیل، رەتکردەوە.
بە پێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە ئەمریکاشەوە دان بەوە دادەنێن کە قودسی رۆژهەڵات لە ژێر داگیرکاریدایە.
سەرجەم ئەو وڵاتانەی دان بە ئیدارەی ئیسرائیل دادەنێن باڵیۆزخانەکانیان لە تەلئەبیبە و هیچ وڵاتێک دان بەوە دانانێت قودس یان بەشی رۆژهەڵات یان رۆژئاوای شارەکە پایتەختی ئیسرائیل بن.