Ruslan Rehimov
12 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2020
باکو - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند کە لەو ناوەندی کۆنترۆڵ و چاودێرییەی کە لەسەر خاکی رزگارکراوی ئازەربایجاندا دروست دەکرێت تورکیا و رووسیا هەمان رۆڵ دەگێڕن.
مەولود چاوشئۆغڵو دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە باکو پایتەختی ئازەربایجان، بۆ رۆژنامەنووسان دوا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنەی بەدەستیهێناوە پیرۆزبایی لە ئازەربایجان کرد و رایگەیاند "ئازەربایجان ساڵانێکی زۆر ئارامی گرت بۆ رزگارکردنی خاکە داگیرکراوەکەی و نەشیویست ئەو باوەڕەی بە دیپلۆماسیی هەیەتی لەناوبچێت".
مەولود چاوشئۆغڵو سەبارەت بەو رێککەوتنەی لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەبارەی قەرەباغ واژووکراوە گوتی: ''واژووی سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا لەسەر ئاگربەستەکە هەیە؟ هەیە. ئەوە پەیوەستە بە وڵاتەکەوە ئەگەر ئەمجارەش ئاگربەستەکە تێکبدەن باجەکەی دەدەن''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو هەروەها گوتی: ''پێویستە سێقۆڵی مینسک وانە لەم قۆناغە وەرگرن، بەتایبەتی فەڕەنسا. تەنانەت دوای ئاگربەستەکەش لێدوانی لایەنگری دەدات''.