Fakhradin Ibrahim Mohammad
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە میری نوێی كوێت، نەواف ئەحمەد جابر سەباح كرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی بارەگای بارزانی، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە نەواف ئەحمەد جابر سەباح كردووە بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك میری نوێی كوێت و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لەسەر دۆستایەتیی هەردوولا و بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و كوێت كراوەتەوە.