جيهان

مەسرور بارزانی و مایک پۆمپیۆ کۆبوونەوە

- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا کۆبووەنەوە.

Sarmand Hameed  | 15.02.2020 - نوێکردنەوە : 18.02.2020
مەسرور بارزانی و مایک پۆمپیۆ کۆبوونەوە

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا کۆبووەنەوە.

ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایه‌ته‌ یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تایبەتی لە بواری ئابووریی و هەماهەنگیی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێکراوه‌.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و مانەوە و بەردەوامبوونی هێزەکانی ئەمریکا وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی تیرۆر و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە کراوەتەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کراوە.

لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە لە هەر گۆڕانکاریی و پێشهاتێکدا، پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın