Mohamad Misto,Adham Kako
15 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2020
دێرازۆر – AA
ته‌رمی نزیكه‌ی ١٠٠ چه‌كداری گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر به ئێران كه له ریزی هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب ده‌جه‌نگان، ره‌وانه‌ی دێرازۆر كران.
گرووپه تیرۆریسته بیانییه‌كانی سه‌ربه ئێران كه له ریزی هێزه‌كانی رژه‌م ده‌جه‌نگن له ئیدلب، زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوه‌كانه‌وه ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ته‌رمی نزیكه‌ی ١٠٠ چه‌كداری گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر به ئێران و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كداره برینداره‌كانی ئه‌و گرووپانه ره‌وانه‌ی دێرازۆر كران.
ته‌رمی ئه‌و سووریانه‌ی له شه‌ڕه‌كاندا كوژران و ره‌وانه‌ی دێرازۆر كرانه‌وه له شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مال به‌خاك سپێردران و ته‌رمی تیرۆریسته بیانییه‌كانیش ره‌وانه‌ی عێراق كرانه‌وه.
- بوونی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران له سووریا
گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كانی سه‌ر به ئێران كه وه‌ك هێزی وشكانی رژێمی ئه‌سه‌دییان لێهاتووه له جه‌نگی ناوخۆیی سووریا، به چڕترین شێوه له دێرازۆر ده‌بیندرێن، كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ عێراق.
ئه‌و چه‌كدارانه كه به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی، عێراقی، لوبنانی، ئه‌فغانستانی و پاكستانین له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه فه‌رمانده‌یی ده‌كرێن.
ئه‌و سه‌ربازانه كه له هێزه‌كانی سوپای پاسداران، فه‌یله‌قی قودس، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، لیوای باقر، لیوای ١٠٤ و فیرقه‌ی چواری سه‌ر به هێزه‌كانی غه‌یس پێكهاتوون ئێستا له گونده‌واری ئیدلب و حه‌له‌ب له ریزه‌كانی رژێم ده‌جه‌نگن.