غەززە.. بۆردمانکردنی ژمارەیەک ئامانجی حەماس لەلایەن سوپای ئیسرائیل
- سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە ژمارەیەک ئامانجی بزووتنەوەی حەماسی لە باشوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومانکردووە.
Gaza
غەززە - AA
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە ژمارەیەک ئامانجی بزووتنەوەی حەماسی لە باشوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومانکردووە.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەڤیخای ئێدرئی راگەیەندراێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکە جەنگییەکانیان لەمیانی زنجیرەیەک هێرشدا، ژمارەیەک ئامانجی بزووتنەوەی حەماس-یان لە باشوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومانکردووە لەنێویاندا، کۆمەڵگایەکی سەربازی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هێرشەکان لە وەڵامی ئەو دوو مووشەکە ئەنجامدەراون کە دوێنێ شەممە لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران.
هاوکات پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشیانکردووەتەوە سەر ژمارەیەک ئامانجی كەتائیبەكانی عزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس لە شاری دێربەلەح ناوەڕاستی کەرتی غەززە، بەڵام هێچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ئێوارەی دوێنێ شەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبووکە دوو مووشەک لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی جوولەکەنشینەکان کراون.