سياسەت, جيهان, عێراق

مەسرور بارزانی: "داعش لە خۆرێکخستنەوەدایە و سەرەکیترین مەترسییە بۆسەر هەرێمی کوردستان و عێراق"

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند کە لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامدەرانی ھێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری ھەولێر بۆ رای گشتیی ئاشکرا دەکەن.

Abdullah Abdulmanaf Shukur, Sarmand Hameed  | 27.02.2021 - نوێکردنەوە : 27.02.2021
مەسرور بارزانی: "داعش لە خۆرێکخستنەوەدایە و سەرەکیترین مەترسییە بۆسەر هەرێمی کوردستان و عێراق"

Arbil

ھەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند کە لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامدەرانی ھێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری ھەولێر بۆ رای گشتیی ئاشکرا دەکەن.

مەسرور بارزانی لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی فرانس ٢٤ی فەڕەنسی وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەندیدار بە رۆژەڤ و ھێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری ھەولێر دایەوە.

مەسرور بارزانی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری هەولێر و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە، رایگەیاند "هێرشک بۆسەر فڕۆکەخانەی هەولێر و چەند گەڕەکێکی هەولێر ئەنجام درا، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس، یەکێکیان بەڵێندەرێک بوو لە ناو فڕۆکەخانە و ئەوەی دیکە هاووڵاتییەک بوو لە ناو شار، حەوت کەسیش برایندار بوونە".

مەسرور بارزانی راشیگەیاند، لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندیدار بە ھێرشەکە بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستاشدا ناتوانین باسی وردەکاری ئەو لێکۆڵینەوەیە بکات تا تەواوبوونی کارەکان.

مەسرور بارزانی لەبارەی ھێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر گرووپێکی چەکداری عێراقی لە سووریا کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێ رایگەیاند کە ئەمریکا لەسەر بەڵگەی متمتانەپێکراو ئەم ھێرشەی ئەنجامداوە و ئەوانیش پشتیوانی لە ھەوڵەکانی سەقامگیرکردنی عێراق بە تایبەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

لەبارەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە داعش تا ئێستا ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە. گوتیشی: "داعش لە خۆرێکخستنەوە دایە".

مەسرور بارزانی گوتیشی: "رێکخراوی داعش سوود لەو بۆشاییە ئەمنییە وەردەگرێت، کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان درووست بووە و توانیویەتی چەکداری زیاتر بباتە ناو ریزەکانی خۆی".

مەسرور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو کە رێکخراوی تیرۆریستی داعش تا ئێستا چەندین کردەوەی لە دژی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامداوە، لە ھەندێک حاڵەتیشدا ھاووڵاتییانی سڤیلی کردووەتە ئامانج، بۆیە داعش تائێستاش کێشەیەکی سەرەکییە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın