Ömer Tuğrul Çam
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2020
برۆكسل- AA
هاوپه‌یمانیی ناتۆ ئاشكرایكرد له‌دوای ماوه‌یه‌ك له به‌رده‌وامیی كۆبوونه‌وه‌كان، له‌سه‌ر پرسی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، میكانیزمێك سه‌باره‌ت به شێوازه‌كانی دابه‌شكردن، له‌نێوان توركیا و یۆنان‌دا پێكهێنراوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لاته‌ن ناتۆوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ته‌كنیكی له‌نێوان شانده سه‌ربازییه‌كانی توركیا و یۆنان له باره‌گای سه‌ره‌كی ناتۆ، میكانیزمی دووقۆڵی سه‌باره‌ی به شێوازه‌كانی دابه‌شكاریی له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، پێكهێنراوه.
ئامانج له میكانیزمه‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی روودانی رووداوه نه‌خوازراوه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست. له‌چوارچێوه‌ی میكانیزمهكهدا هێڵێكی په‌یوه‌ندیی به‌په‌له كه دابه‌شكردنی ئاسمانیی و ده‌ریایی له‌نێوان توركیا و یۆنان‌دا ئاسان ده‌كات، درووست ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بۆچوونی سكرتێری گشتیی هاوپه‌یمانیی ناتۆ، یه‌نس ستۆڵتنبێرگ جێكراوه‌ته‌وه و وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی به‌پێكهێنانی میكانیزمه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ده‌كرێت ئه‌مه له سایه‌ی "هه‌وڵه بنیاتنهرانهكانی دوو هاوپه‌یمانی به نرخی ناتۆ" ئه‌نجامبدرێت.
یه‌نس ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاندووه: "ره‌نگه ئه‌م میكانیزمه ئه‌منییه هاوكار بێت له‌وه‌ی رێگه بۆ هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و پرسانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ناكۆكییه‌كان، خۆشبكات. ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌ی زیاتریشی پێبده‌ین. به‌رده‌وام ده‌بم له‌وه‌ی له په‌یوه‌ندییدا بم له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی هاوپه‌یمان".