Sarp Özer
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى بەرگريى توركيا رايگەياند، له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان شانده سه‌ربازییه‌كانی توركیا و یۆنان له باره‌گای سه‌ره‌كی ناتۆ، لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌سه‌ر 'بنه‌ما گشتییه‌كان' هاتووه‌ته ئاراوه.
وەزارەتى بەرگريى توركيا، راگەيەندراوێكى لەبارەى كۆبوونەوە تەكنيكييەكانى نێوان شاندەكانى توركيا-يۆنان بڵاوكردەوە.
راگەيەندراوەكە، ئەوەى وەبيرهێناوەتەوە كە دواى كۆبوونەوەى سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان لەگەڵ سكرتێرى گشتيى ناتۆ، يەنس ستۆلتنبێرگ، بڕيار لەسەر دەستپێكردنى كۆبوونەوەى شاندە سەربازييەكانى توركيا-يۆنان بۆ تاوتوێكردنى "رێكارەكانى لێكجياكردنەوە" درا.
لە راگەيەندراوەكەدا هاتووە: "له‌م چوارچێوەيەدا لە ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان شانده سه‌ربازییه‌كانی توركیا و یۆنان له باره‌گای سه‌ره‌كی ناتۆ، لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌سه‌ر 'بنه‌ما گشتییه‌كان' هاتووه‌ته ئاراوه. كۆبوونه‌وه‌ی تاوتوێكردنی ورده‌كارییه‌كانی هه‌ماهه‌نگییكردن سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو، رۆژی ٥ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌نجامده‌درێت".