Ferdi Bayat
27 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2021
قاھیرە - AA
میسڕ و ئیسرائیل لەسەر زیاد کردنی دابین کردنی غازی سروشتی لە ناوچەکە و بەکارھێنانی بۆرییەکانی ئێستا بۆ گواستنەوەی ھایدرۆجین لە ئایندەدا، رێککەوتننامەیەکیان واژۆ کرد.
وەزارەتی نەوتی میسڕ لەوبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەم رێککەوتننامەیە لە میانەی بەشداری کردنی وەزیری نەوتی میسڕ، تارق ئەلمۆلا و ھاوتا ئیسرئیلییەکەی، کارین ئەلحەرار لە کۆڕبەندی غازی رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە شاری قاھیرە، واژۆ کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە کە غازی سروشتی لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش و ھەوا و قۆناغی راگوزەر لە بەکارھێنانی سەرچاوە بەردینییەکانی وزەوە بۆ سەرچاوە خاوێنەکانی وزە، رۆڵێکی زۆر گرنگی ھەیە، ھەروەھا خزمەت بە ئامانجی میسڕ و ئیسرائیل بۆ کەم کردنەوەی پیسبوونی بەرگە ھەوای زەوی، دەکات.
رێککەوتننامەی "ھەماھەنگی تایبەت بە بواری غازی سروشتی" لە نێوان میسڕ و یۆنان لە لایەکی دیکەشەوە وەزیری نەوتی میسڕ، لە شاری قاھیرە چاوی کەوت بە وەزیری ژینگە و وزەی یۆنان، کۆستاس سکرێکاس و پێکەوە رێککەوتننامەی "ھەماھەنگی تایبەت بە بواری غازی سروشتی"یان واژۆ کرد ئەم رێککەوتننامەیە بازرگانی غازی شلی نێوان ھەردوو وڵات، چالاکییەکانی گەڕان بەدوای غازی سروشتی و ھێڵەکانی گواستنەوەی غاز لەخۆدەگرێت.