Hacer Başer
27 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2021
ریاز – AA
لە ئۆپەراسیۆنەکانی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعوودیە بۆ سەر شاری مەئریب لە یەمەن لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ٩٠ چەکداری حوسییەکان کوژراون.
ھاوپەیمانیی عەرەبی رایگەیاند کە ١٦ ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر چەکدارانی حوسی و ئامانجەکانیان ئەنجام داوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا زیاتر لە ٩٠ چەکداری حوسی کوژراون و ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان تێک شکێندراون.
تاکوو ئێستا حوسییەکان لەمبارەیەوە ھیچ لێدوانێکیان نەداوە.