ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌له‌مێكی پڕچه‌كی ئێران له ده‌ریای عومان
- فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌له‌مێكی ئێرانی پڕچه‌كی له ده‌ریای عومان راگه‌یاند.
Washington DC
واشنتۆن - AA
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CENTCOM)، بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ده‌ریای عومان ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌له‌مێكی ئێران‌دا گرتووه كه بڕێكی زۆر چه‌كی قورسی تێدایه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا CENTCOM رایگه‌یاند: ''سه‌ربازانی ئه‌مریكا له كه‌شتی جه‌نگی نۆرماندی، له ٩ی شوباتدا له كاتێكدا سه‌رقاڵی ئه‌ركی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ده‌ریابوون له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ند، له چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا دابه‌زینه ناو كه‌شتیه‌ك و چه‌كێكی زۆریان له كه‌شتیه‌كه دۆزیه‌وه''.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی به‌له‌مه‌كه درێژه‌ی هه‌یه و، هاتووه ''ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ١٥٠ مووشه‌كی دژه تانكی جۆری Dehlavi ATGM رووسی، سێ مووشه‌كی زه‌مین به ئاسمانی دروستكراوی ئێران، شاشه‌ی كۆنترۆڵكردنی چه‌كی گه‌رمی دروستكراوی ئێران، درۆنی ئێرانی و ژماره‌یه‌كی زۆر پارچه چه‌كی دروستكراوی ئێران''.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و چه‌كانه هاوشێوه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ن كه له ٢٥ی تشرینی دووه‌مدا كه‌شتی جه‌نگی USS Forrest Shermanی سه‌ربه هێزی ده‌ریای ئه‌مریكا له ده‌ریای عومان ده‌ستی به‌سه‌رداگرت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه چه‌كه‌كان هێشتا له‌ژێر ده‌ستی ئه‌مریكادایه و، هاتووه ''ئه‌و چه‌كانه له ئێرانه‌وه هاتووه و وای بۆ ده‌چێت ره‌وانه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كرابن، كه ئه‌وه‌یش پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیه له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك، گواستنه‌وه یان ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌ك بۆ حوسییه‌كان''.
هاوكات وێنه و دیمه‌نی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به‌له‌مه‌كه و چه‌كه‌كانی ناوی بڵاوكرایه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن