Zana Natık Kerem
30 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2023
ھەولێر – AA
میدیای ئێران بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت سەردانی تاران دەکات و لە میانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان کۆدەبێتەوە.
لەمبارەیەوە ئاژانسی ھەواڵیی میهر "Mehr" بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ جینین ھێنیس پلاسخارت سەردانی تاران دەکات و لە میانیدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە لەنێویاندا وەزیری دەرەوە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان.
ئاژانسی ھەواڵیی میهر وردەکاری زیاتری لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی پلاسخارت بۆ تاران نەخستووەتەڕوو.