Hamdi Yıldız
30 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ-AA
سعوودیە ئاشكرایكرد، ڤیزەی کارکردن، سەردان و مانەوە لە وڵاته‌كه‌ی له نوێنه‌رایه‌تی و كۆنسوڵخانه‌كانی سعوودیه له ١٢ وڵات كه لە نێویاندا تورکیاش هه‌یه ئیتر بە کۆدی QR لەسەر کاغەزی A4 ده‌درێت.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی سعوودیەوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، ڤیزەی کارکردن، سەردان و مانەوە لە سعوودیه بە کۆدی QR لەسەر کاغەزی A4 ده‌درێت.
ئاماژە بەوەش کراوە کە لە نوێنەرایه‌تی و کۆنسوڵخانەکانی سعوودیه له هه‌ریه‌ك له تورکیا، پاکستان، یەمەن، سودان، ئۆگه‌ندا، لوبنان، نیپاڵ، کینیا، مەغریب، تایلەند، ڤێتنام و سریلانکا، رێكاری ڤیزەی ئەلیکترۆنی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و جۆره ڤیزانه گیراوه‌ته‌به‌ر.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش وادەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە بەپێی وڵاتان جیاوازە، جێبەجێکردنهكهش لە ١٦ی ئابه‌وه له تورکیا دەستپێدەکات.