Haydar Şahin
30 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2023
تاران - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت دوایین پێشھاتەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد.
ئاژانسی ھەواڵیی نیمچە فەرمی میھر بڵاوی کردەوە، عەبدوڵڵاھیان لەگەڵ پلاسخارت کۆبووەتەوە کە بە مەبەستی کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی فەرمی سەردانی تارانی کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی عێراق و بابەتە ھەرێمییەکان تاوتوێ کران.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ تاران، پێشبینی دەکرێت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی ئێراندا کۆببێتەوە.
دوایین جار جینین ھێنیس پلاسخارت لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا، سەردانی تارانی کردبوو.