Muhammet Nazım Taşcı
30 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2023
ئیسلام ئاباد - AA
لە ویلایەتی خەیبەر پاهتونهوا لە پاکستان، هێرشکرایە سەر کۆنگرەی پارتی کۆمەڵەی عولەمای ئیسلام کە یەکێکە لە هاوبەشانی حکوومەتی هاوپەیمانی و، بەهۆیەوە ٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٨٠ کەسی دیکە برینداربوون.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی نیشتمانیی پاکستاندا بڵاوکراوەتەوە، لە ناوچەی باجوار لە خەیبەر پاهتونهوا، بە بۆمب هێرش کراوەتە سەر کۆنگرەی ئەندامانی پارتی کۆمەڵەی عولەمای ئیسلام.
لەو هێرشەدا کە لە بەشی ناوەوەی ئەو بینایەی کۆنگرەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت روویداوە، ٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٨٠ کەسیش برینداربوون.
هێشتا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.
پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ٥٠٠ کەس بەشداریان لەو کۆنگرەیەدا کردبێت، لەبەرئەوە نیگەرانی هەیە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان.
بەپێی ئاماری پەیمانگای پاکستان بۆ لێکۆڵینەوە لە ململانێ و پێکدادانە ئەمنییەکان، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، کردە تیرۆریستییەکان لە پاکستان بە بەراورد بە ٢٠٢٢ سەدا ٧٩ زیادی کردووە.