Adam Abu-bashal,Fatma Esma Arslan
30 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2023
ئەبوجا/داکار-AA
كۆمه‌ڵه‌ی ئابووری وڵاتانی رۆژئاوای ئەفریقا (ئیکۆواس) ماوه‌ی هەفتەیەک مۆڵەتی دایه حوکمڕانی سەربازیی له نیجه‌ر کە لە ٢٦ی تەمموزدا دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری وڵاته‌كه محەمەد بازوم ئازاد بكات و ده‌ست به ئه‌ركه‌كانی بكاته‌وه.
لووتکەی نائاسایی ئیکۆواس کە لە ئەبوجای پایتەختی نێجیریا سه‌باره‌ت به نیجەر بەڕێوەچوو، کۆتاییهات.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان دوای لووتكه‌كه، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئیکۆواس، عومەر تۆرای ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سەرجەم وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی ئابووری وڵاتانی رۆژئاوای ئەفریقا سنوورە ئاسمانی و وشکانیەکانیان بەڕووی نیجەردا داخستووە و سامانی وڵاته‌كه‌یان لە بانکی ناوەندیی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا بلۆككردووه.
عومەر تۆرای ئاشكرایكرد موخاته‌بی شەرعی لە نیجەر، سهركۆمار محەمەد بازومه و بە هیچ شێوەیەک دان بە كوده‌تاكه‌دا نانرێت.
تۆرای جەختی لەوە کردەوە یەک هەفتە مۆڵەتیان به ده‌سه‌ڵاتی كوده‌تا داوه بۆ ئازادکردنی محه‌مه‌د بازوم و گەڕانەوەی بۆ سەر كاره‌كه‌ی، راشیگه‌یاند: "ئەگەر لەم ماوەیەدا داواکارییەکانی ئیکۆواس جێبەجێ نەکرێن، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هەموو جۆرە بژاردەیەک ده‌كه‌ین، لەوانەش دەستێوەردانی سەربازیی".
هاوكات سەرۆکی چاد، محه‌مه‌د ئیدریس دێبی دەستنیشانکرا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی نێوەندگیری لەگەڵ ده‌سه‌ڵاتی كوده‌تا لە نیجەر.