Mustafa Deveci
04 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2021
قودس – AA
میدیای ئیسرائیل به گرنگییه‌وه باس له‌و ژماره زۆره‌ی كه‌سانی به ره‌چه‌ڵه‌ك جووله‌كه ده‌كه‌ن به تایبه‌ت له پۆسته‌كانی وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، گه‌نجینه و داد له كابینه‌كه‌ی جۆ بایدن-دا كه له ٢٠ی كانوونی دووه‌مه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كار بووە.
له‌مباره‌یه‌وه Jerusalem Post و Times Of Israel هه‌واڵێكیان به سه‌ردێڕی "ته‌واوی ئه‌م جووله‌كانه‌ی بایدن پله‌ی باڵای حكوومی پێداون" بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی Haaretzیش له‌مباره‌یه‌وه هه‌واڵێكی به سه‌ردێڕی "بۆ میانمان (رێسای پێویست بۆ ١٠ كوڕ كه ته‌مه‌نیان ١٣ ساڵی تێپه‌ڕ كردبێت بۆ ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمی ئایینی جووله‌كه) ته‌واوه، جووله‌كه‌كانی ناو كابینه‌كه‌ی بایدن كێن؟" بڵاوكردووه‌ته‌وه.
كه‌سه به ره‌چه‌ڵه‌ك جووله‌كه‌كانی ناو كابینه‌كه‌ی جۆ بایدن:
وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن.
وه‌زاره‌تی داد، مهریك گارلاند.
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانیی، ئاڤریل هاینس.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، وێندی شێرمان.
وه‌زیری گه‌نجینه، جانێت یه‌ڵن.
وه‌زیری كاروباری ئاسایشی ناوخۆ، ئالێخاندرۆ مایۆركاس.
به‌ڕێوه‌به‌ری خامه‌ی تایبه‌تی كۆشكی سپی، رۆناڵد كلاین.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی، داڤید كۆهێن.
