Sangar Hamad Azeez
13 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2017
بە گومانی بوونی بۆمب لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، زیاتر لە ٢٠ هەزار هاووڵاتی ناوەندەکانی کرین و فرۆشتن، وێستگەی شەمەندەفەر، زانکۆ و ئوتێلەکانیان چۆڵکرد.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی (TASS) بەپشت بەستن بەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەو شارە وەریگرتووە، بە گومانی بوونی بۆمب لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، زیاد لە ٢٠ هەزار هاووڵاتی ناوەندەکانی کرین و فرۆشتن، وێستگەی شەمەندەفەر، زانکۆ و ئوتێلەکانیان چۆڵکرد.
هەر لە هەواڵەکە رایدەگەیەنێت کە هاووڵاتیان لەبەر مەترسی بۆسەر گیانیان بەردەوامن لە چۆڵکردنی شوێنە گشتییەکان.
لە دوێنێوە چەند کەسێک لە رێگەی ناونیشانی نەزانراوەوە هەواڵی بوونی بۆمبیان لە ٢٢ شاری رووسیا بە دەزگاکانی ئاسایش راگەیاندووە و پشت بەستن بەو زانیاریانەش زیاد لە ٤٥ هەزار کەس شوێنە گشتییەکانیان چۆڵکردووە، هەروەها ١٩٠ بیناش لە ١٧ پارێزگا کە گومانی بوونی بۆمبی لێ دەکرا چۆڵکراون.