Mazın Asad
13 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2017
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێریس، توندوتیژییەکانی دەرھەق بە موسڵمانانی ئاراکانی بە "قبووڵنەکراو" لەقەلەمدا و بانگەوازی بۆ بەرپرسانی میانمار کرد کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بوەستێنن، کۆتایی بە توندوتیژییەکان بھێنن، رێگەی بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بدەن و رێگەش بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بدەن بۆ لێقەوماوان.
گوتێریس پێش دانیشتنی وەرزی ٧٢ھەمینی ئەنجوومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ھەڵسەنگاندنی لەسەر توندوتیژییەکان دەرھەق بە موسڵمانانی ئاراکان لە میانمار کرد.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوە دا کە ژمارەی ئەو موسڵمانە ئاراکانیانەی ناچاربوون بۆ بەنگلادش ھەڵبێن بۆ ٣٨٠ ھەزار کەس بەرز بووەتەوە و بانگەوازیشی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ھاوکاری و کۆمەکیان لەوبارەیەوە زیاتر بکەن.
گوتێریس گوتیشی: "ئەگەر سێ لەسەر یەکی ئاراکانییەکان لە وڵات ھەڵاتبێت، ئەم دۆخە جگە لە قڕکردنی ئەتنیکی چ وشەیەکی دیکە ھەیە بەکاربھێنرێت؟".