مووشه‌كه‌كانی كۆریای باكوور ده‌توانن بگه‌نه هه‌موو شوێنێكی ئه‌مریكا
- هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كۆریا (USFK) رایگه‌یاند، مووشه‌كی بالیستیی كیشوه‌ربڕی Hwasong-15 كه كۆریای باكوور به‌رهه‌میهێناوه، له‌توانایدایه بگاته هه‌موو شوێنێكی ئه‌مریكا.
Ankara
ئه‌نقه‌ره/سیئۆل - AA
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كۆریا (USFK) رایگه‌یاند، مووشه‌كی بالیستیی كیشوه‌ربڕی Hwasong-15 كه كۆریای باكوور به‌رهه‌میهێناوه، له‌توانایدایه بگاته هه‌موو شوێنێكی ئه‌مریكا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمیی كۆریای باشوور یۆنهاپ، USFK له راگه‌یانراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه کە، Hwasong-15 ICBM كه توانای بڕینی 12 هه‌زار و 874 كیلۆمه‌تری هه‌یه، ده‌توانێت بگاته هه‌موو شوێنێكی ئه‌مریكا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه کە، سه‌رباری فه‌رمانی سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون بۆ لابردنی مه‌یدانێكی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی و له‌ناوبردنی بنكه‌یه‌كی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له پۆونگیی، له‌باره‌ی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌ته‌واوی له چه‌كی ئه‌تۆمی، زۆر شت هه‌یه پێویسته ئه‌نجامبدرێت.
29ی تشرینی دووه‌می 2017، كۆریای باكوور یه‌كه‌م مووشه‌كی هواسۆنگ-15ی تاقیكرده‌وه.
سوپای ئه‌و وڵاته مووشه‌كی هواسۆنگ-13 و هواسیۆنگ-14ی هه‌یه كه توانای بڕینی 5 هه‌زار و 500 كیلۆمه‌تر و 10 هه‌زار كیلۆمه‌تریان هه‌یه به‌پێی ریزبه‌ندییه‌كه‌یان.