Zana Natık Kerem
10 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2023
ھەولێر – AA
سەرکردەی ڕەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند کە ستەمێکی گەورە لە خەڵکی غەززە دەکرێت و داوای لە وڵاتانی عەرەبی، بە تایبەتی عێراق، سعوودیە و ئێران کرد کە خۆراک و ئاو بگەیەننە کەرتی غەززە.
موقتەدا سەدر لەبارەی شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل قسەی کرد و رایگەیاند: "ھێزی بەرگریی (مقاوەمە)، قەوارەی زایۆنی لە بەرامبەر پێشڕەوی فەلەستینییەکاندا زەلیل کردووە".
سەرکردەی ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەیشدا کە ستەمێکی گەورە لە خەڵکی غەززە دەکرێت و داوای لە وڵاتانی عەرەبی، بە تایبەتی عێراق، سعوودیە و ئێران کرد کە خۆراک و ئاو بگەیەننە کەرتی غەززە، ھەروەھا داوای لە میسریش کرد کە دەروازەی رەفح لەبەردەم گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە بکاتەوە.
سەرکردەی ڕەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ئامادەی خۆی بۆ گەیاندنی ئاو بۆ غەززە نیشانداو و ڕایگەیاند: "گێرانەوەی قودس و ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، ئەرکی سەر شانی ئێمەیە".
دوێنێ دووشەممە سەرکردەی ڕەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای کرد کە ڕۆژی ھەینی بۆ پاڵپشتیکردن لە گەڵی فەڵەستین دژبە ئیسرائیل، خۆپیشاندانی ملیۆنی لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا ئەنجام بدرێت.