Nour Mahd Ali Abu Aisha
10 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2023
ھەولێر – AA
وەزارەتی ناخۆ و ئاسایشی نیشتمانیی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە سوپای ئیسرائیل، بۆ جاری دووەم دەروازەی وشکانیی رەفح لەگەڵ میسر بۆردومان کردووە.
دوێنێ دووشەممە سوپای ئیسرائیل، دەروازەی وشکانیی رەفح لە کەرتی غەززە لەگەڵ میسر بۆردومان کرد کە بەھۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی بە دەروازەکە کەوتووە.
گوتەبێژی وەزارەتی ناخۆ و ئاسایشی نیشتمانیی لە کەرتی غەززە، ئەیاد بزم لە ڕاگەیاندراویکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای ئەوەی زیانەکانی دەروازەی رەفح، چاککرانەوە، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزی داگیرکار دووبارە دەروازەکەیان بۆردومان کردووەتەوە.
ھاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، دوو فەرمانبەری دەروازەی رەفح برینداربوون.