مه‌سرور بارزانی: "درێغی ناكه‌ین له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئێزدییه‌كان"
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌رچی له‌توانادا بێت درێغی ناكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیش و ئازاری ئێزدییه‌كان و قوڵتركردنه‌وه‌ی گیانی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و ته‌بایی نێوان پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
Arbil
مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له ئێزیدییه‌كان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی جه‌ما ده‌كات.
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی جه‌مای ئێزیدییه‌كان كه هه‌موو ساڵێك رۆژی شه‌شی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ست پێده‌كات په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێزدییه‌كان ده‌كات.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمدا هاتووە: "بەبۆنەی جەژنی (جەمایێ) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستە خوشک وبرایانی کوردی ئێزیدی لە کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی ئارام و پڕ لە خۆشی‌دا ئەم جەژنە بکەنەوە".
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە "خوشک وبرایانی ئێزیدى لە ساڵانی رابردوودا رووبەڕووی مەینەتی و رۆژانی سەخت بوونەوە. ئومێدەوارین لە ژێرسایەی کەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە سەختانە تێپەڕێنن و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەرچی لە توانایدا بێت درێغی ناکات بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانیان و قووڵترکردنەوەی گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن