Atila Altuntaş ,Ayşe Doğru,
05 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2019
ستۆكهۆڵم – AA
كۆبوونه‌وه‌كانی نوێنه‌رانی كۆریای باكوور و ئه‌مریكا له باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له سوید ده‌ستی پێكرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، ئانن لایند له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: "خۆشحاڵم كه نوێنه‌رانی فه‌رمی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور له سوید كۆده‌بنه‌وه. دیالۆگ پێویسته بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه به‌مه‌به‌ستی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی".
میدیاكانی سوید بڵاویان كردۆته‌وه دیپلۆماتكار كیم میۆنگ گیل به ناوی كۆریای باكوور و نوێنه‌ری تایبه‌تی ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری كۆریای باكوور ستیفن بیگه‌ن به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی چڕ‌وپڕ له دامه‌زراوه‌كانی Villa Elfvik Strand له شه‌قامی لیدینگۆ له ستۆكهۆڵم ده‌ستیان كردووه به كۆبوونه‌وه‌كانیان.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا دوای دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆ كه له نوێنه‌ری به‌شداربووی كۆریای باكوور كیم-یان پرسی ئایا كۆبوونه‌وه‌كان جێگای رهزامهندیتانن، گوتی: "بابزانین".
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌رنج بخرێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن چۆنی ده‌تواندرێت به‌ره‌وپێشچوون رووبدات له یه‌كه‌مین لێكتێگه‌یشتنی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون له لووتكه‌ی سینگاپور.