Esat Fırat,Muhammet Ali Kemal
20 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2019
قودس- AA
دامه‌زراوه‌ی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی ئیسرائیل ئاشكرایكرد له شاری رههت-ی باشووری ئیسرائیل (خاكی مێژوویی فه‌ڵه‌ستین)، مزگه‌وتێك دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی حه‌وت و هه‌شتی دوایی زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له میانی كاره‌كانی درووستكردنی گه‌ڕه‌كێكی نوێ له شاری رههت-ی باشووری ئیسرائیل (خاكی مێژوویی فه‌ڵه‌ستین) كه ده‌كه‌وێته بیابانی نه‌جه‌ف (نێگێڤ)، مزگه‌وتێك ده‌ركه‌وتووه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی حه‌وت و هه‌شتی دوای زایین بگه‌ڕێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونكردنه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رانی یه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی سه‌ربه دامه‌زراوه‌كه، جۆن سێلیگمان و شاهار زور، بڵاوكراوه‌ته‌وه كه باسیان له‌وه كردووه ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه یه‌كێكه له گرنگترین دۆزینه‌وه‌كانی جیهان و به‌تایبه‌ت كه شتێكی له‌وشێوه‌یه پێشینه‌ی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه به‌راورد به مزگه‌وته‌كانی مه‌ككه و قودس له‌و سه‌رده‌مه‌دا، مزگه‌وتێكی بچووكه و وادیاره خزمه‌تی به جووتیاره‌كانی ناوچه‌كه كردووه.
جۆن سێلیگمان و شاهار زور تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه شێوه‌ی چوارگۆشه‌یه و له به‌شی باشووریدا میحرابێكی به ئاڕاسته‌ی مه‌ككه تێدایه.
هاوكات بۆچوونی پسپۆڕی قۆناغه یه‌كه‌مه‌كانی ئیسلام، گیدیۆن عه‌ونی كه سه‌ربه دامه‌زراوه‌ی شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی ئیسرائیله، له راگهیهندراوهكدا جێكراوه‌ته‌وه و سه‌باره‌ت به مزگه‌وته ١٢٠٠ ساڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه:
"ئه‌مه كۆنترین مزگه‌وته كه دۆزرابێته‌وه له ساڵی ٦٣٦هوه كه له‌رێگه‌ی فه‌تحه عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه، ئیسلام گه‌یشتووه‌ته ئیسرائیل (فه‌ڵه‌ستینی مێژوویی). دۆزینه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه له نێوان بیر شیڤا و ئاشكێلۆندا، له نزیك ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی كشتوكاڵیی، ئاماژه‌یه به‌وه‌ی وڵاته‌كه به‌ر له رۆمانییه‌كان بۆ گۆڕانی كولتووریی و ئایینی له قۆناغی ئیسلامدا، تێپه‌ڕیوه".