Ahmet Dursun,Hemın Othman Mohammed
21 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زەریف لێدوانی پشتیوانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپی بۆ سعوودیه سه‌ره‌ڕای كوشتنی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجی به "شه‌رمه‌زاری" ناوزه‌ندكرد.
له توێتێكیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌خنه‌ی له لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا گرت له‌باره‌ی كوشتنی خاشقجی و كردنه ئامانجی ئێران.
زەریف له تویته‌كه‌یدا رایگه‌یاند "تره‌مپ به شێوه‌یه‌كی سه‌یر یه‌كه‌م به‌شی لێدوانه شهرمهزارهكهی له‌باره‌ی دڕنده‌یی سعوودیه بۆ ئێران ته‌رخانكرد و به هه‌موو جۆره خراپه‌كاریه‌ك كه به مێشكی‌دا هات تۆمه‌تباری كرد".
زەریف گاڵته‌ی به راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی تره‌مپ كرد له‌باره‌ی ئاگره‌كه‌ی كالیفۆرنیا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بووه بابه‌تی گاڵته‌جاڕی و گوتبووی: "فینلەندییهكان دارستانه‌كانیان به راماڵ پاككردووه‌ته‌وه كه به‌شێكی زۆری وڵاته‌كه‌یان پێكده‌هێنێت له‌به‌رئه‌وه‌یه ئاگری نه‌گرتووه". له سه‌ر ئه‌و تویته زەریف رایگه‌یاند "له‌وانه‌یه به‌رپرسیاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی كالیفۆرنیاش بین، چونكه وه‌ك فینله‌ندییه‌كان هاوكارنه‌بوون له پاككردنه‌وه‌ی دارستانه‌كان".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سعوودیه، حكوومه‌تی تارانی به‌رپرسیار كردبوو له ناسه‌قامگیری یه‌مه‌ن، سووریا، لوبنان و عێراق. ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردبوو كه سعوودیه بۆ واشنتۆن هاوپه‌یمانێكی گرنگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژ به ئێران.
تره‌مپ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رایگه‌یاندبوو كه ره‌نگه جێنشینی سعوودیه، شازادە محه‌مه‌د بن سه‌لمان زانیاری هه‌بێت له‌باره‌ی كوشتنی خاشقجی، به‌ڵام ریاز بۆ ئه‌مریكا وه‌ك "هاوبه‌شێكی پته‌و" ده‌مێنێته‌وه.