Shamal Nouman Bakır
29 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2019
عێراق AA
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ سەردانێکی لەناکاوی بۆ بنکەیەکی سەربازی لە رۆژئاوای عێراق ئەنجامداوە.
سەرچاوەکە کە ئەفسەرە بە پلەی عەقید بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "مایک پۆمپیۆ سەردانێکی کورتی بۆ بنکەی ئاسمانی عێن ئەسەد لە سنووری پارێزگای ئەنبار کە سەربازانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراوەن، ئەنجامدا".
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتیشی: "مایک پۆمپیۆ چاوی کەوتووە بەو فەرماندە ئەمریکییانەی کە لە عێراق ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن، بەڵام نەزانراوە کە باس لە چی کراوە".
سەردانەکەی مایک پۆمپیۆ دوای دوو رۆژ دێت لە کوژرانی کارمەندێکی ئەمریکا لە ئاکامی هێرشێکی مووشەکی بۆسەر بنکەی سەربازی (K1) نزیک شاری کەرکووک.
ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە "داعش"، پێنج هەزار سەربازی لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق بڵاوەپێکردووە