Ahmet Furkan Mercan
10 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2022
تۆکیۆ - AA
سوپاکانی ژاپۆن و ئەمریکا مانۆڕی "شمشیری پەرۆش"یان دەست پێ کرد کە ئامانج لێی بەرگریکردنە لە دوورگە دوورەکانی ژاپۆن و رێگرتن لە تاقیکردنەوە مووشەکییە هەڕەشەئامێزەکانی کۆریای باکوور.
دوابەدوای تاقیکردنەوە مووشەکییە هەڕەشەئامێزەکانی کۆریای باکوور و زیادبوونی کاریگەریی چین لە ناوچەی زەریاکانی هیندی و ئارام، ژاپۆن دەیەوێت لەگەڵ ئەمریکای هاوپەیمانە ئەمنییەکەی، رێگری لە کاریگەرییەکانی چین و کۆریای باکوور بکات.
هێزەکانی بەرگریی تایبەتی ژاپۆن و سوپای ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی "شمشیری پەرۆش"یان لە دەوروبەری دوورگەکانی باشووری خۆرئاوای ژاپۆن دەست پێ کرد.
نزیکەی ٢٦ هەزار سەرباز لە هێزەکانی بەرگریی تایبەتی ئاسمانیی، دەریایی و وشکانیی ژاپۆن و ١٠ هەزار سەربازی سوپای ئەمریکا بەشداری لە مانۆڕەکەدا دەکەن.
لە مانۆڕە بەرفراوانەکەدا، هەروەها فڕۆکەی جەنگیی جۆری "tilt-rotor" کە تایبەتمەدە بەوەی دەتوانێت ئاراستەی پەروانەکانی بگۆڕێت، بەکاردەهێنرێت.
جگە لە بەشداری ٢٠ کەشتی و ٢٥٠ فڕۆکەی ژاپۆن و ١٠ کەشتی و ١٢٠ فڕۆکەی ئەمریکا، هەروەها سەربازانی کەنەدا، بەریتانیا و ئوسترالیا بەشداری لە مانۆڕەکەدا دەکەن.
مانۆڕەکە کە بڕیارە تا ١٩ی ئەم مانگە بەردەوام بێت، ئامانج لێی رێگریکردنە لە "دۆخی نائاسایی" و تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکوور.