Selen Temizer
07 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2023
برۆکسل - AA
سیستەمی چاودێریی مانگی دەستکردی کۆپەرنیکۆسی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، مانگی رابردوو گەرمترین مانگی حوزەیران بووە لە جیهاندا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆپەرنیکۆس، مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ کە ژمارەی پێوانەیی پێشوو بوو، گەرمترین مانگی حوزەیران بووە.
بەرزترین پلەکانی گەرما بە تایبەت لە باکووری رۆژئاوای ئەورووپا تۆمار کراوە.
هەروەها مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە زۆربەی ناوچەکانی ئەمریکای باکوور لەوە گەرمتر بووە کە پێشبینی کراوە.
پلەی گەرمیی رووی زەریاکان لەو مانگەدا گەیشتوونەتە گەرمترین ئاست.
لە لایەکی دیکەوە زۆربەی ناوچەکانی باشووری ئەورووپا و رۆژئاوای ئایسلاند و باکووری رۆژئاوای رووسیا لە سەرووی ئاستی مامناوەندەوە باراناوی بووە. بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە تورکیا، کۆسۆڤۆ و رۆمانیا لافاو دروست بووە.
هەروەها بڕی سەهۆڵی بەستەڵەکی باشوور گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی و ژمارەی پێوانەیی پێشووی مانگی حوزەیرانی بە جیاوازییەکی بەرچاو شکاند.