Ahmet Sertan Usul
21 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
یۆنان له ده‌ریای ئیجه به‌رده‌وامه له مامه‌ڵه‌كردنی نامرۆڤانه له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران كه ژن و منداڵیان له‌نێودایه و ره‌وانه‌كردنه‌وه‌یان بۆ سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
وەزارەتی بەرگریی توركیا، دیمه‌نی کارمەندانی ئاسایشی کەناردهریای یۆنانی بڵاوکردەوە کە چەک ئاراسته‌ی كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن، بە دار لێیان ده‌ده‌ن و ده‌یانگێڕنه‌وه بۆ سنووره ئاویه‌كانی تورکیا.
له‌و دیمه‌نانه‌دا كه له كاتی جیاوازدا تۆماركراون، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بێ به‌زه‌ییانه‌ی كۆچبه‌ران به‌دیده‌كرێت له‌لایه‌ن یۆنانه‌وه كه ژن و منداڵیشیان له‌نێودایه.
له دیمه‌نه تۆماركراوه‌كاندا، ده‌یان مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه به‌دی كراوه كه هێزه‌كانی یۆنان به‌له‌می كۆچبه‌ره‌كان تا سنووره ئاوییه‌كانی توركیا راده‌كێشن.
هه‌روه‌ها له دیمه‌نه‌كاندا ئه‌وه به‌دیده‌كرێت كه هێزه‌كانی یۆنان ته‌قه به ده‌ورووبه‌ر و به‌سه‌ر كۆچبه‌راندا ده‌كه‌ن.