Ihvan Radoykov
21 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
سۆفیا – AA
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆکایەتی، ده‌نگده‌رانی بولگاریا روویان لە بنکەكانی ده‌نگدان کرد.
زیاتر له شه‌ش ملیۆن و ٦٦٠ هه‌زار ده‌نگده‌ری تۆماركراو له‌م گه‌ڕه‌ی هه‌ڵبژاردندا یه‌كێك له رومه‌ن رادهڤ بۆ سهركۆمار و ئیلیانا یۆتۆڤا بۆ جێگره‌كه‌ی یاخود ئاناستاس گهرهجیكۆڤ بۆ سهركۆمار و نهڤیانا میتیڤا بۆ جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرن كه له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنابوو.
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه، ١٣ هه‌زار و ٢٠٠ بنكه له بولگاریا و ٧٥٠ بنكه‌ی ده‌نگدانیش له ٦٧ وڵات داندراون.
ده‌نگده‌ران ده‌توانن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له پسووله‌ی ده‌نگدان خانه‌ی "ده‌نگ به كه‌س ناده‌م" هه‌ڵببژێرن.
پرۆسەكه كاتژمێر ٢٠:٠٠ به كاتی خۆجێی كۆتایی دێت.