Esat Fırat
21 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
قودس – AA
هێزه‌كانی ئیسرائیل له ١٠ مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢١دا، هه‌زار و ١٤٩ منداڵی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌ناری رۆژئاوا و قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو ده‌ستگیر كردووه.
یانەی دیلی فه‌ڵه‌ستینی به‌بۆنه‌ی "٢٠ی تشرینی دووه‌م رۆژی جیهانیی مافی منداڵان" راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هێشتا ١٦٠ منداڵی فه‌ڵه‌ستینی له زیندانه‌كانی ئیسرائیلدان.
له راپۆرته‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئیسرائیل له سه‌ره‌تای ٢٠٢١ه‌وه تا كۆتایی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢١، هه‌زار و ١٤٩ منداڵی فه‌ڵه‌ستینی كه ته‌مه‌نیان له خوار ١٨ ساڵییه‌وه‌یه ده‌ستگیر كردووه.
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه كه ته‌واوی ئه‌و منداڵانه، دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و له هه‌ر سێ منداڵێكیشیان، دووانیان دووچاری ئه‌شكه‌نجه‌ی فیزیكی بوونه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا داوا له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كراوه، کار بکەن لە پێناو پاراستنی مافی منداڵان لە فه‌ڵه‌ستین.